| نگا و ره‌نگ - كیسه‌ڵێكی ده‌ریایی به پێنج مانگ له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی په‌ڕییه‌وه | |
ئه‌و كیسه‌ڵه كه ناوی "ئارۆرا"یه ته‌مموزی پارساڵ له‌نیمچه دوورگه‌ی كه‌ناری گیراوه و ئامێرێكی ناردنی زانیاری كه درێژییه‌كی 53 سم بووه له پشتی به‌ستراوه و له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه چاودێری ئه‌و كیسه‌ڵه كراوه له كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی. به پێی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری چاودێری ژینگه‌ی (جێرانادیلا) له دوورگه‌ی (تینیریڤی) له به‌شی رۆژئاوای كاریبی، ئه‌و كیسه‌ڵه گه‌یشتۆته شوێنی مه‌به‌ست دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 6 هه‌زار كیلۆمه‌تری بڕیبوو. "ئارۆرا" یه‌كه‌مین كیسه‌ڵه له دووڕگه‌كانی كه‌ناری گیراوه و جوله‌كانی له‌كاتی په‌ڕینه‌وه له زه‌ریا چاودێری كراوه. | |
söndag 25 april 2010
نگا و ره‌نگ - كیسه‌ڵێكی ده‌ریایی به پێنج مانگ له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی په‌ڕییه‌وه
ه‌نگا و ره‌نگ - جۆرج واشنتۆن سێ‌سه‌د هه‌زار دۆلار سزا درا
| ه‌نگا و ره‌نگ - جۆرج واشنتۆن سێ‌سه‌د هه‌زار دۆلار سزا درا | |
| به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، جۆرج واشنتۆن یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکایه و له ساڵی1789 دوو کتێبی له "کتێبخانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیۆیۆرک" وه‌رگرتووه و نه‌یگه‌ڕاندۆته‌وه. ئێستا دوای 220ساڵ، به ژماردنی رێژه‌ی سزاکه تا ئێستا و رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، سزاکه‌ی گه‌یشتۆته 300هه‌زار دۆلار. کتێبخانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیۆیۆرک گوتوویه‌تی، نایه‌وێت سزاکه وه‌رگرێت، به‌ڵکو ته‌نیا کتێبه‌کانی ده‌وێته‌وه. جۆرج واشنتۆن به پیاوێکی راستگۆ به‌ناوبانگه، به‌ڵام ئه‌مه نیشان ده‌دات که هیچ که‌سێک بێ‌هه‌ڵه نییه. جۆرج واشنتۆن له 5ی تشرینی یه‌که‌می 1789 له ته‌نیا کتێبخانه‌یه‌ک که له شاری "مه‌نهه‌ته‌ن"ی ئه‌مه‌ریکا هه‌بووه، دوو کتێبی وه‌رگرتووه. یه‌کیان کتێبی "یاسای نێوده‌وڵه‌تی"یه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئه‌وی دیکه‌ش کتێبی ده‌قی گفتوگۆکانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی به‌ریتانیایه. جۆرج واشنتۆن ته‌نانه‌ت له لیستی کتێبه‌کان، ئیمزاشی نه‌کردووه و ته‌نیا سه‌رپه‌رشتی کێتبخانه‌که نووسیبووی "سه‌رۆک کۆمار" بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت کێ کتێبه‌کانی بردووه. ئه‌م کتێبانه بۆ یه‌ک مانگ درابوو به سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێندرایه‌وه و له‌و کاته‌وه سزاکه که‌وتۆته سه‌ریه‌ک. به‌رپرسانی کتێبخانه، له کاتی دیجیتاڵ کردنی لیستی کتێبه‌کان، به‌مه‌یان زانیوه. | |
| ه‌نگا و ره‌نگ - نامه‌یه‌ك به زیاتر له هه‌شتا هه‌زار دۆلار فرۆشرا | |
| رۆژنامه‌ی (Sunday telegraph)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و نامه‌یه‌ی كه (ئه‌دۆڵف سافید)، یه‌كێك له گه‌شتیاره‌كانی پله یه‌كی كه‌شتی تایتانیك، كه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ناردووه و په‌شیمانی خۆی ده‌ربڕیوه، كه له‌و گه‌شته‌دا به‌شداربووه، له یه‌كێك له مۆزه‌خانه‌كانی به‌ریتانیا له زیادكردنێكی ئاشكرادا به نزیكه‌ی 84 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی فرۆشرا. سافید له‌و نامه‌یه‌دا شێوه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتییه‌كه‌ی روون كردۆته‌وه، كه له 15 نیسانی 1912 نقوم بووه. له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسێك له خانه‌ی (ئه‌ندرۆ ئالدریدج) بۆ فرۆشتن له زیادكردنی ئاشكرادا گووتویه‌تی: "ئه‌و نامه‌یه به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینانه، ژیانی گه‌شتیاران به تایبه‌تی پله یه‌كه‌كانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ی روونكردۆته‌وه، هه‌ر له خواردن و خه‌ڵكه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت دیزاینی نێو كه‌شتییه‌كه. بۆ نمونه له نامه‌كه‌دا جۆری ئه‌و خواردنانه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رنشینه‌كان كراون نوسراوه، وه‌ك شۆربا، پارچه ماسی، قه‌رنابیت، په‌تاته‌ی سوركراو و په‌نیر. هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا (سافید) نوسیویه‌تی: كه‌شی ناو كه‌شتییه‌كه زۆر ئارام و باشه، ئاسمان تاریكه، له به‌شی تایبه‌ت و پله یه‌كدا 370 سه‌رنشین هه‌یه، كه‌شتییه‌كه به شێوه‌یه‌ك جێگیر ده‌روات، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ تۆ ئه‌م شتانه هیچی جوان نیه، من به‌بێ تۆ گه‌شتم كردووه و تۆم به‌جێهشتووه، ئومێده‌وارم له گه‌شتی داهاتوودا تۆم له‌گه‌ڵدا بێت. جێی ئاماژه‌یه كه‌شتی تایتانیك له 12 نیسانی 1912 یه‌كه‌م گه‌شتی له رێگه‌ی زه‌ریای ئه‌تڵه‌نتی له به‌ریتانیاوه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا، كه ئه‌و كات له رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا به گه‌وره‌ترین كه‌شتی ناسێنرا و رایانگه‌یاند هه‌رگیز نقوم نابێت و به‌م بۆنه‌یه‌وه له كه‌ناراوی كوین ستون ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازكرا و خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌ی بوون. له لایه‌ن كۆمپانیایی وایت ستار لاین دروستكرا له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌وره‌ترین كه‌شتی بوو له جیهاندا، گه‌شته‌كه‌ی 10 نیسان ده‌ستی پێكرد دوای چوار رۆژ له 14 نیسانی 1912 خۆی به شاخێكی به‌سته‌ڵه‌كدا كێشا، له كۆی 2 هه‌زار و 223 سه‌رنشینه‌كه، 706 رزگارییان بوو و 1 هه‌زار و 517 یان خنكان، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ژماره زۆره‌ی قوربانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وی تایتانیك ژماره‌یه‌كی كه‌می كه‌شتی فریاگوزاری پێ‌بوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانییه‌كان پیاو بوون به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له پلانی رزگارگرتن گرتیانه به‌ر كه له‌پێشه‌وه‌ی ئافره‌ت و پیاوان رزگاربكه‌ن. كه‌شتی تایتانیك كێشی 52 هه‌زار و 310 ته‌ن و درێژی 882 پێ و رووبه‌ره‌كه‌ی 92 پێ بوو له 21 نهۆم پێك هاتبوو . | |
ه‌نگا و ره‌نگ - تیشكی رۆژ بۆ خه‌وتنی رۆژانی تاقیكردنه‌وه به‌سووده

ره‌نگا و ره‌نگ - له به‌ریتانیا منداڵێك له دایكبووه كێشی زیاتر له شه‌ش كیلۆیه

وردستانی - لیژنه‌ی بالای جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی سه‌دو چل داوای زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ ئاواره‌كان ده‌كات

- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای مادده‌ی 140 داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌یی كردووه، پارچه زه‌ویی نیشته‌جێبوون بۆ راگوێزراوان و هاورده گه‌ڕاوه‌كان دابین بكه‌ن.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی دامه‌زراوه‌ی قه‌لا بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، رزگار علی حه‌مه‌جان له لێدوانێكدا، ئاماژه‌ی به نووسراوی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 كردووه و له‌وباره‌وه‌یه گووتی: "روون و ئاشكرایه مادده‌ی 140 مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و چه‌ند خالێك له خۆ ده‌گرێت له‌مه‌ڕ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی راگوێزاروه‌كان و هاورده‌كان و پێدانی پارچه زه‌وییه‌كی نیشته‌جێ بوون بۆ ئه‌و خێزانانه له زێدی خۆیان"
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گووتیشی: له رێكه‌وتی 23/4/2010 به‌ڕێز رائید فه‌همی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140، داوای له نووسینگه‌كانی مادده‌ی 140 له كه‌ركوك، خانه‌قین، شنگال و ناوچه‌كانی دیكه كردووه، داوا له پارێزگاكان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و هاتووه(داوا له پارێزگا و شاره‌وانییه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ین به زووترین كات دابینكردن و پێدانی پارچه زه‌وینیشتجێ بوونی شیاو ئه‌و خێزانه راگوێزراو و هاورده‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق، چونكه راگوێزراوه‌كان ئازاری زۆریان چێشتووه و ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه گرنگی به‌م بابه‌ته بدات و خۆی له جێبه‌جێ كردنی خاله‌كانی مادده‌ی 140 نه‌دزێته‌وه، چونكه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مادده‌یه زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات)".
رزگار علی حه‌مه‌جان گووتیشی:"ئێمه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به هه‌موو توانایه‌ك و ده‌سه‌ڵاتێك پشتگیری له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ین و هه‌موو ئاسانكارییه‌كی پێویست ده‌خه‌ینه‌ڕوو ".
نوێنه‌رێكی كورد له مه‌جلیسی رێژیم‌دا بۆ دادگا بانگ كرا
ماڵپه‌ڕی "جه‌ره‌س"، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: ناوبراو به سووكایه‌تیكردن به ده‌وڵه‌ت تۆمه‌تبار كراوه‌و ده‌بێ رێكه‌وتی 12ی جۆزه‌ردان له دادگادا ئاماده بێت.
شایانی باسه بارودۆخی رێژیم به قه‌یرانێكی نێوخۆیی گه‌یشتووه كه ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیسه‌كه‌ی‌و له‌وان سه‌رتریش قه‌بووڵ ناكات‌و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و توند هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات