كوردستان میدیا: دوكتور عه‌بدولجه‌بار كه‌ره‌می، نوێنه‌ری شاره‌كانی سنه، كامیاران‌و دیوانده‌ره له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی‌دا، به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنی به‌رده‌وام له كرده‌وه‌كانی هێندێك له به‌رپرسانی دانراوی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له ئوستانی كوردستاندا بۆ دادستانی شۆرشی تاران بانگ كرا.
ماڵپه‌ڕی "جه‌ره‌س"، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: ناوبراو به سووكایه‌تیكردن به ده‌وڵه‌ت تۆمه‌تبار كراوه‌و ده‌بێ رێكه‌وتی 12ی جۆزه‌ردان له دادگادا ئاماده بێت.
شایانی باسه بارودۆخی رێژیم به قه‌یرانێكی نێوخۆیی گه‌یشتووه كه ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی نوێنه‌رانی مهجلیسهكهیو له‌وان سه‌رتریش قه‌بووڵ ناكات‌و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و توند هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات
Prenumerera på:
Kommentarer till inlägget (Atom)
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar