- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای مادده‌ی 140 داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌یی كردووه، پارچه زه‌ویی نیشته‌جێبوون بۆ راگوێزراوان و هاورده گه‌ڕاوه‌كان دابین بكه‌ن.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی دامه‌زراوه‌ی قه‌لا بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، رزگار علی حه‌مه‌جان له لێدوانێكدا، ئاماژه‌ی به نووسراوی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 كردووه و له‌وباره‌وه‌یه گووتی: "روون و ئاشكرایه مادده‌ی 140 مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و چه‌ند خالێك له خۆ ده‌گرێت له‌مه‌ڕ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی راگوێزاروه‌كان و هاورده‌كان و پێدانی پارچه زه‌وییه‌كی نیشته‌جێ بوون بۆ ئه‌و خێزانانه له زێدی خۆیان"
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گووتیشی: له رێكه‌وتی 23/4/2010 به‌ڕێز رائید فه‌همی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140، داوای له نووسینگه‌كانی مادده‌ی 140 له كه‌ركوك، خانه‌قین، شنگال و ناوچه‌كانی دیكه كردووه، داوا له پارێزگاكان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و هاتووه(داوا له پارێزگا و شاره‌وانییه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ین به زووترین كات دابینكردن و پێدانی پارچه زه‌وینیشتجێ بوونی شیاو ئه‌و خێزانه راگوێزراو و هاورده‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق، چونكه راگوێزراوه‌كان ئازاری زۆریان چێشتووه و ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه گرنگی به‌م بابه‌ته بدات و خۆی له جێبه‌جێ كردنی خاله‌كانی مادده‌ی 140 نه‌دزێته‌وه، چونكه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مادده‌یه زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات)".
رزگار علی حه‌مه‌جان گووتیشی:"ئێمه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به هه‌موو توانایه‌ك و ده‌سه‌ڵاتێك پشتگیری له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ین و هه‌موو ئاسانكارییه‌كی پێویست ده‌خه‌ینه‌ڕوو ".
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar