Leta i den här bloggen

söndag 25 april 2010

ره‌نگا و ره‌نگ - له‌ به‌ریتانیا منداڵێك له‌ دایكبووه‌ كێشی زیاتر له‌ شه‌ش كیلۆیه‌


له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی به‌ریتانیا منداڵێك له‌ دایكبووه‌ كێشی زیاتر له‌ 6 كیلۆگرامه‌ و خێزانەکەی و دەروبەری سەرسام کردووە.
به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "دایلی مایل"ی به‌ریتانیایی منداڵێك به‌ ناوی "هاری كروسلاند" كه‌ به‌ هۆی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ دایكبووه‌، كێشی گه‌یشتۆته‌ 6.31 كیلۆگرام و به‌مه‌ خێزانه‌كه‌ی و ده‌وروبه‌ری سه‌رسام كردووه‌.
هاری گه‌وره‌ترین منداڵه‌ كه‌ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ دایك ده‌بێت و جلی منداڵی شه‌ش مانگیان له‌به‌ركردووه‌.
(ئارۆن نیدهام – 35 ساڵه‌) دایكی هاری، كه‌ 5 منداڵی دیكه‌ی هه‌یه‌ گوتوویه‌تی: زۆر سه‌رسام بوومه‌ ئه‌و كاته‌ی په‌رستاره‌كان منداڵه‌كه‌میان هێناوه‌، وامانزانی منداڵی كه‌سێكی دیكه‌یه‌.
گووتیشی: كێشی هاری به‌ئه‌ندازه‌ی كێشی چوار منداڵمن كه‌ تازه‌ له‌ دایكببوون". دووپاتیشی كرده‌وه‌ پێشتر له‌ خێزانیان منداڵی به‌م كێشه‌ له‌ دایك نه‌بووه‌.
ئارۆن دانی به‌وه‌ش داناوه‌ كه‌ پێشتر گومانی ئه‌وه‌ی كردووه‌ منداڵه‌كه‌ی كێشی زۆر بێت، چونكه‌ له‌ مانگه‌كانی كۆتایی دووگیانی دا، به‌ ئه‌سته‌م توانیویه‌تی به‌ رێگه‌دا بڕوات و له‌ دووگیان بوونه‌كانی پێشوو كه‌ جمكیشی هه‌بووه‌، دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ نه‌بووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ گه‌وره‌ترین منداڵ له‌ به‌ریتانیا له‌ 1992 له‌دایكبووه‌ و كێشی 7 كیلۆگرام بووه‌ و گه‌وره‌ترین منداڵ كه‌ له‌ جیهان له‌ دایك بووبێت له‌ 1879 له‌ كه‌نه‌دا بووه‌ و كێشی 10.6 كیلۆگرام بووه‌، به‌ڵام 11 كاتژمێر له‌ دوای له‌دایكبوونی گیانی سپاردووه‌ و له‌ نوێترین حاڵه‌تدا له‌ ئه‌یلولی رابردوو له‌ ئه‌ندۆنسیا منداڵێك له‌ دایكبوو كه‌ كێشی 8.6 كیلۆگرام بوو.

Inga kommentarer: