Leta i den här bloggen

lördag 24 april 2010

سانسۆری زیاتر خرایه‌ سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ ئێنتێرنێتییه‌کان له‌ ئێران


سانسۆری زیاتر خرایه‌ سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ ئێنتێرنێتییه‌کان له‌ ئێران
23 / 4 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی مه‌رجی تازه‌یان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ داناوه‌ که‌ ده‌یانه‌وێ ئیزنی وه‌رێخستنی کافه‌ نێت و پیشکێشکردنی خزمه‌تگوزارییه‌ ئێنتێرنێتییه‌کان له‌ ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرن.
به‌ پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ که‌ له‌ 15 خاڵ دا ریز کراون، فشار و سانسۆرێکی زۆر توندتر له‌ جاران ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و به‌شانه‌ و ئازادیی که‌ڵوه‌رگرتن له‌ ئیمکاناتی ئه‌و شێنانه‌ و ته‌نانه‌ت هاتوچۆی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ به‌ توندترین شێوه‌ ده‌خرێته‌ ژێر چاوه‌دێریی ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌.
به‌شیک له‌و پێشمه‌رجانه‌ بۆ ئه‌و کافه‌ نێت و شوێن و ناوه‌ندانه‌ بریتین له‌وه‌ی که‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ به‌ دووربینی مه‌داربه‌سته‌ به‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم له‌ شاره‌کان ببه‌سترێنه‌وه‌ و نابێ ئه‌و شوێنانه‌ له‌ نهۆمه‌کان و له‌ پاساژه‌کان دا بن و ده‌بێ له‌ سه‌رشه‌قام و شوێنه‌که‌ش وابێ که‌ به‌ شووشه‌ی روون داپۆشرابێ و نابێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ژن و پیاو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌حره‌می یه‌کتریش بن له‌ لای یه‌کتر دابنیشن.
له‌ مه‌رجه‌کانی دیکه‌ی دامه‌زراندنی وه‌ها شوێن و ناوه‌ندێک ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شینانه‌ ده‌که‌ن ده‌بێ ناو ونیشان و ناوی باوک و ژماره‌ی پێناسیان له‌ ده‌فته‌رێکی تایبه‌ت دا تۆمار بکرێ و زانیارییه‌کانیانی پاش کاره‌کانیان له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و شوێن و ناوه‌ندانه‌وه‌ بدرێته‌وه‌ به‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم له‌ شار و به‌شه‌کانی پێوه‌ندیدار.
شایانی باسه‌ که‌ به‌ پێی زانیارییه‌کان ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی سیستمێکی نوێی چاوه‌دێرییان دابین کردوه‌ که‌ زیاتر له‌ جاران ده‌توانێ جموجۆڵ و پێوه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک بخاته‌ ژێر چاوه‌دێریی خۆیه‌وه‌.

Inga kommentarer: