lördag 24 april 2010
مامۆستایانی ئێران له ته‌داروکی مانگرتنێکی گشتی دان
امۆستایانی ئێران له ته‌داروکی مانگرتنێکی گشتی دان
23 / 4 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: شووڕای هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه سینفییه‌کانی مامۆستایانی ئێران به بڵاکردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوێک هه‌واڵی مانگرتنێکی یه‌ک حه‌وتوویی کۆمه‌ڵیک له چالاکانی سینفیی راگه‌یاند که به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی به ده‌رکردنی حوکمی ئێعدام و زیندانیکران بۆ مامۆستایانی قوتابخانه‌کان ئه‌و مانگرتنه‌یان وه‌رێ خستوه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا باسی ئه‌وه کراوه که ئه‌ندامانی شووڕای ناوه‌ندیی کانوونی مامۆستایان و چالاکانی سینفی له ماوه‌ی رۆژانی 12 تا 18 ی بانه‌مه‌ڕ مان له خواردن ده‌گرن و داوایان له هه‌موو مامۆستایانی قوتابخانه و خوێندنگه‌کانی ئێران کردوه که رۆژی 12 ی بانه‌مه‌ڕ، هاوکات له گه‌ڵ رۆژی مامۆستایان بێنه ریزی ئه‌و مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه.
شووڕای ناوه‌ندیی کانوونی مامۆستایان و چالاکانی سینفی هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا داوای ئازادکرانی هه‌موو مامۆستایان و چالاکانی فه‌رهه‌نگیی به‌ندکرای کردوه و داوایان له ده‌وڵه‌ت کردوه که به ته‌رخانکردنی به‌شیک له داهاتی نه‌وت و گازی ئێران هه‌وڵ بدا قوتابخانه‌کانی ئێران له لانیکه‌می ئیستاندارده جیهانییه‌کان نیزیک بکاته‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا روو له ده‌وڵه‌ت باسی ئه‌وه کراوه که مامۆستایانی وه‌کوو بداغییه‌کان، داوه‌ری و مۆئمینییه‌کان به چ تاوانێک ده‌بێ بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و حوکم بدرێن به مانگ و ساڵ له گرتووخانه و ده‌سبه‌سه‌رگه‌کان دا بمێننه‌وه و موچه‌ی مانگانه‌یان لێ ببڕدرێ و ژن و منداڵیان به ده‌سکورت و له ناهۆمیدی دا ژیان به سه‌ر ببه‌ن؟؟
نووسه‌رانی راگه‌یه‌ندراوه‌که سه‌پاندنی حوکمی ئێعدام به سه‌ر مامۆستایانی وه‌کوو فه‌رزاد که‌مانگه‌ری به سیاسه‌تێکی دوژمنکارانه و چه‌وت ناو بردوه و ئاماژه‌یان به‌وه کردوه که وه‌ها سیاسه‌ت و ره‌فتارێک نه فریای کۆماری ئیسلامی ده‌که‌وێ و نه ده‌توانێ رێژیمه‌که‌یان له قه‌یران ده‌رباز ده‌کا.
Prenumerera på:
Kommentarer till inlägget (Atom)
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar