fredag 18 november 2011
tisdag 4 maj 2010
کوردستانی - داود ئۆغلو: كوردستانی عێراق شوێنێكی تایبه‌ته
PNA – وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا (داود ئه‌حمه‌د ئۆغلو) ده‌ڵێت: كوردستانی عێراق شوێنێكی تایبه‌ته و به دابه‌زینیشم له هه‌ولێر و دیدارم له‌گه‌ڵ بارزانی و سه‌ركرده‌كانی تری كورد هه‌ستم به كه‌شێكی دۆستانه كردووه و هه‌ستم وابووه كه له شاره‌كه‌ی خۆم له فڕۆكه دابه‌زیووم.
داود ئۆغلو له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (دارولحه‌یات) له باره‌ی چه‌ند بابه‌تێك قسه‌ی كردووه، سه‌باره‌ت به دروستبوونی مه‌ترسی ئاژاوه‌ی ئه‌منی له دوای قه‌یرانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ، گووتوویه‌تی: پێموانییه مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆ له ئارادا بێت، چونكه عێراق دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شێوه‌یه‌كی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری و یه‌كگرتووی له خۆ نیشانداوه و عێراقییه‌كانیش هه‌ستێكی به‌هێزی یه‌كگرتوویان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر ئاژاوه‌یه‌ك، پێویسته هه‌ڵوێستێكی سیاسی حه‌كیمانه هه‌بێت كه بتواندرێت به‌ر له روودانی توندوتیژی تایفی و مه‌زهه‌بی بگیرێت.
ئۆغلو زیاتر ئاماژه‌یداوه كه سیاسه‌تی مه‌زهه‌بی زۆر زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه باشتروایه سه‌ركرده عێراقییه‌كان له وڵاته‌كه‌یاندا رێگه به سیاسه‌ته مه‌زهه‌بییه‌كان نه‌ده‌ن، به‌ڵكو له پێناو دابینكردنی ئاسایشی عێراق، سیاسه‌تی باڵاتر له گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی تایفی و مه‌زهه‌بی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر به عێراق و لیسته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، داود ئۆغلو گووتوویه‌تی: ئێمه له توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه و پێشموایه رێز له ته‌واوی پارته‌كانی ده‌رچووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته ده‌گرین.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی چ هه‌ستێكی هه‌بووه له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له هه‌رێم كوردستان و تۆقه‌كردنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گووتوویه‌تی: هه‌موو شوێنه‌كان له‌م ناوچه‌یه وه‌كو ناوچه‌كانی خۆمان وایه، ئه‌و كاته‌ی له فڕۆكه‌كه‌م له هه‌ولێر دابه‌زیم وا هه‌ستم كرد له شاره‌كه‌ی خۆم دابه‌زیوم.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی هه‌ولێر وه‌كو ئه‌ستانبۆل وایه، ئۆغلو ئاماژه‌یداوه، كوردستانی عێراق ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ته، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ولێر لێمه‌وه نزیكن، وه‌كو ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆم بن و له هه‌ندێك بۆچوونیشه‌وه له‌یه‌كتر نزیكین، جگه له‌مانه‌ش به‌لای منه‌وه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له به‌سره یا له هه‌ولێر یاخود له موسڵ دابه‌زم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستم به كه‌شێكی دۆستانه كردووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بارزانی و ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی تری كورد، هه‌روه‌ها له بازاڕی شاری هه‌ولێر خه‌ڵكێكی زۆر نزیك له توركیام به‌رچاوه كه‌وتووه، بۆیه هه‌ستم به دوو دڵی نه‌كردووه و دیداری زۆر سه‌ركه‌وتوو و باشمان هه‌بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به جودایی نێوان شیعه‌و سوننه‌كان كردووه و گووتوویه‌تی: به داخه‌واوه له‌مباره‌وه هێشتا مه‌ترسییه‌كی تایبه‌ت له عێراق و لوبنان بوونی هه‌یه، هه‌ربۆیه ئێمه داوا له عێراقی و لوبنانییه‌كان ده‌كه‌ین زۆر پابه‌ندی سیاسه‌تی مه‌زهه‌بی و تایفی نه‌بن، هیچ كه‌سێك ناتوانێت تایفه‌ی خۆی بگۆڕێت چونكه خواوه‌ند عه‌ره‌ب و تورك و ئیرانی و كورد دروستكردووه و گۆڕانی تێدانییه، به‌ڵێ ده‌كرێت سیاسه‌ت بگڕۆدرێت، به‌ڵام تایفه ناكرێت بگۆڕێت، هه‌روه‌ها باوه‌ڕبوونیش ده‌گۆڕێت به‌ڵام ناكرێت باوه‌ڕ و ئایینی هه‌ر هه‌موویان بگۆڕدرێت، جا چ موسڵمانی سوننه یاخود شیعه یان كریستان بن، ئه‌مانه هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی تایفی و مه‌زهه‌بی نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو پاڵپشتی له سیاسه‌تێكی نیشتمانی و مرۆیی بكه‌ن.
له درێژه‌دا گووتوویه‌تی: بۆ نموونه‌ی له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی سوننه‌بوون یاخود شیعه بوون، ده‌كرێت عێراقی بوون گرنگترین خاڵ بێت، ئه‌گه‌ر نا هه‌موو كات ده‌بێته توندوتیژی له عێراق، بۆیه ئێمه‌ش دژ به هه‌ر تێكهه‌ڵچوونێكی سوننه و شیعه‌كانین.
söndag 25 april 2010
نگا و ره‌نگ - كیسه‌ڵێكی ده‌ریایی به پێنج مانگ له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی په‌ڕییه‌وه
نگا و ره‌نگ - كیسه‌ڵێكی ده‌ریایی به پێنج مانگ له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی په‌ڕییه‌وه | |
PNA - دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیسپانیایی تایبه‌ت به كاروباری سروشتی رایگه‌یاندووه، كیسه‌ڵێكی گه‌وره‌ی ئاوی بۆ ماوه‌ی 5 مانگ توانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ببڕێت و له‌م ماوه‌یه هه‌موو جوڵه‌یه‌كی چاودێری كراوه. ئه‌و كیسه‌ڵه كه ناوی "ئارۆرا"یه ته‌مموزی پارساڵ له‌نیمچه دوورگه‌ی كه‌ناری گیراوه و ئامێرێكی ناردنی زانیاری كه درێژییه‌كی 53 سم بووه له پشتی به‌ستراوه و له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه چاودێری ئه‌و كیسه‌ڵه كراوه له كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی. به پێی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری چاودێری ژینگه‌ی (جێرانادیلا) له دوورگه‌ی (تینیریڤی) له به‌شی رۆژئاوای كاریبی، ئه‌و كیسه‌ڵه گه‌یشتۆته شوێنی مه‌به‌ست دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 6 هه‌زار كیلۆمه‌تری بڕیبوو. "ئارۆرا" یه‌كه‌مین كیسه‌ڵه له دووڕگه‌كانی كه‌ناری گیراوه و جوله‌كانی له‌كاتی په‌ڕینه‌وه له زه‌ریا چاودێری كراوه. |
ه‌نگا و ره‌نگ - جۆرج واشنتۆن سێ‌سه‌د هه‌زار دۆلار سزا درا
ه‌نگا و ره‌نگ - جۆرج واشنتۆن سێ‌سه‌د هه‌زار دۆلار سزا درا | |
PNA- به‌رپرسانی کۆنترین کتێبخانه‌ی نیۆیۆرک، به سه‌رسوڕماوی به‌وه‌یان زانیوه که "جۆرج واشنتۆن" یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا، دوو کتێبی له‌م کتێبخانه‌یه بردووه و نه‌یهێناوه‌ته‌وه. به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، جۆرج واشنتۆن یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکایه و له ساڵی1789 دوو کتێبی له "کتێبخانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیۆیۆرک" وه‌رگرتووه و نه‌یگه‌ڕاندۆته‌وه. ئێستا دوای 220ساڵ، به ژماردنی رێژه‌ی سزاکه تا ئێستا و رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، سزاکه‌ی گه‌یشتۆته 300هه‌زار دۆلار. کتێبخانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیۆیۆرک گوتوویه‌تی، نایه‌وێت سزاکه وه‌رگرێت، به‌ڵکو ته‌نیا کتێبه‌کانی ده‌وێته‌وه. جۆرج واشنتۆن به پیاوێکی راستگۆ به‌ناوبانگه، به‌ڵام ئه‌مه نیشان ده‌دات که هیچ که‌سێک بێ‌هه‌ڵه نییه. جۆرج واشنتۆن له 5ی تشرینی یه‌که‌می 1789 له ته‌نیا کتێبخانه‌یه‌ک که له شاری "مه‌نهه‌ته‌ن"ی ئه‌مه‌ریکا هه‌بووه، دوو کتێبی وه‌رگرتووه. یه‌کیان کتێبی "یاسای نێوده‌وڵه‌تی"یه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئه‌وی دیکه‌ش کتێبی ده‌قی گفتوگۆکانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی به‌ریتانیایه. جۆرج واشنتۆن ته‌نانه‌ت له لیستی کتێبه‌کان، ئیمزاشی نه‌کردووه و ته‌نیا سه‌رپه‌رشتی کێتبخانه‌که نووسیبووی "سه‌رۆک کۆمار" بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت کێ کتێبه‌کانی بردووه. ئه‌م کتێبانه بۆ یه‌ک مانگ درابوو به سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێندرایه‌وه و له‌و کاته‌وه سزاکه که‌وتۆته سه‌ریه‌ک. به‌رپرسانی کتێبخانه، له کاتی دیجیتاڵ کردنی لیستی کتێبه‌کان، به‌مه‌یان زانیوه. |
ه‌نگا و ره‌نگ - نامه‌یه‌ك به زیاتر له هه‌شتا هه‌زار دۆلار فرۆشرا | |
PNA- له زیادكردنێكی ئاشكرا، نامه‌یه‌ك كه سه‌رنشینێكی كه‌شتی تایتانیك پێش نقوم بوونی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نوسیبوو، به 84 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی فرۆشرا. رۆژنامه‌ی (Sunday telegraph)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و نامه‌یه‌ی كه (ئه‌دۆڵف سافید)، یه‌كێك له گه‌شتیاره‌كانی پله یه‌كی كه‌شتی تایتانیك، كه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ناردووه و په‌شیمانی خۆی ده‌ربڕیوه، كه له‌و گه‌شته‌دا به‌شداربووه، له یه‌كێك له مۆزه‌خانه‌كانی به‌ریتانیا له زیادكردنێكی ئاشكرادا به نزیكه‌ی 84 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی فرۆشرا. سافید له‌و نامه‌یه‌دا شێوه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتییه‌كه‌ی روون كردۆته‌وه، كه له 15 نیسانی 1912 نقوم بووه. له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسێك له خانه‌ی (ئه‌ندرۆ ئالدریدج) بۆ فرۆشتن له زیادكردنی ئاشكرادا گووتویه‌تی: "ئه‌و نامه‌یه به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینانه، ژیانی گه‌شتیاران به تایبه‌تی پله یه‌كه‌كانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ی روونكردۆته‌وه، هه‌ر له خواردن و خه‌ڵكه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت دیزاینی نێو كه‌شتییه‌كه. بۆ نمونه له نامه‌كه‌دا جۆری ئه‌و خواردنانه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رنشینه‌كان كراون نوسراوه، وه‌ك شۆربا، پارچه ماسی، قه‌رنابیت، په‌تاته‌ی سوركراو و په‌نیر. هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا (سافید) نوسیویه‌تی: كه‌شی ناو كه‌شتییه‌كه زۆر ئارام و باشه، ئاسمان تاریكه، له به‌شی تایبه‌ت و پله یه‌كدا 370 سه‌رنشین هه‌یه، كه‌شتییه‌كه به شێوه‌یه‌ك جێگیر ده‌روات، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ تۆ ئه‌م شتانه هیچی جوان نیه، من به‌بێ تۆ گه‌شتم كردووه و تۆم به‌جێهشتووه، ئومێده‌وارم له گه‌شتی داهاتوودا تۆم له‌گه‌ڵدا بێت. جێی ئاماژه‌یه كه‌شتی تایتانیك له 12 نیسانی 1912 یه‌كه‌م گه‌شتی له رێگه‌ی زه‌ریای ئه‌تڵه‌نتی له به‌ریتانیاوه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا، كه ئه‌و كات له رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا به گه‌وره‌ترین كه‌شتی ناسێنرا و رایانگه‌یاند هه‌رگیز نقوم نابێت و به‌م بۆنه‌یه‌وه له كه‌ناراوی كوین ستون ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازكرا و خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌ی بوون. له لایه‌ن كۆمپانیایی وایت ستار لاین دروستكرا له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌وره‌ترین كه‌شتی بوو له جیهاندا، گه‌شته‌كه‌ی 10 نیسان ده‌ستی پێكرد دوای چوار رۆژ له 14 نیسانی 1912 خۆی به شاخێكی به‌سته‌ڵه‌كدا كێشا، له كۆی 2 هه‌زار و 223 سه‌رنشینه‌كه، 706 رزگارییان بوو و 1 هه‌زار و 517 یان خنكان، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ژماره زۆره‌ی قوربانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وی تایتانیك ژماره‌یه‌كی كه‌می كه‌شتی فریاگوزاری پێ‌بوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانییه‌كان پیاو بوون به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له پلانی رزگارگرتن گرتیانه به‌ر كه له‌پێشه‌وه‌ی ئافره‌ت و پیاوان رزگاربكه‌ن. كه‌شتی تایتانیك كێشی 52 هه‌زار و 310 ته‌ن و درێژی 882 پێ و رووبه‌ره‌كه‌ی 92 پێ بوو له 21 نهۆم پێك هاتبوو . |